شەش تۆمەتبار لە سلێمانی، موسڵ و فەلوجە دەستگیركران

عێراق

18/05/2023     ژمارەی بینراو 162

راچڵەكین-

دەزگای دژەتیرۆری عیراق، دەستگیركردنی شەش تیرۆریستی لە پارێزگای سلێمانی، شاری مووسڵ و قەزای فەلـلوجە راگەیاند.

دەزگای دژەتیرۆری عیراق بڵاویكردووەتەوە، لە زنجیرەیەك ئۆپەراسیۆندا، شەش تیرۆریست لە پارێزگای سلێمانی، شاری مووسڵ سەنتەری پارێزگای نەینەوا و قەزای فەلـلوجە رۆژهەڵاتی پارێزگای ئەنبار دەستگیر كراون.

دەزگای دژەتیرۆری عیراق ئەوەی روونكردووەتەوە، ھێزەكانی سەربە دەزگای دژەتیرۆر لە زنجیرەیەك ئۆپەراسیۆندا، بە ھەمانگی لەگەڵ ھێزەكانی دژەتیرۆری سلێمانی، دوو تیرۆریستیان لە پارێزگای سلێمانی دەستگیر كردووە.

ئەوەش هاتووە، ئۆپەراسیۆنێكی ھێزەكانی سەربە دەزگای دژەتیرۆردا لە شاری مووسڵ سەنتەری پارێزگای نەینەوا، تیرۆریستێك دەستگیر كراوە.

" ھێزەكانی سەربە دەزگای دژەتیرۆر لە میانی ئۆپەراسیۆنێكدا لە قەزای فەلـلوجە سەربە پارێزگای ئەنبار، سێ تیرۆریستان دەستگیر كردووە."

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن