راگەیەندراوێك لە سەرۆکی پەرلەمانەوە بۆ دامەزراوە دەستوورییەکانی هەرێم و رای گشتی

کوردستان

22/05/2023     ژمارەی بینراو 1007

راچڵەکین –
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە راگەیەندراوێکیدا بۆ دامەزراوە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان و رای گشتیدا جەخت دەکاتەوە هیچ دەرئەنجامێکی ئەو دانیشتنە دوای دواخستنی بەهای یاسایی و پەیڕەوی نابێت.

نووسینگەی رۆژنامەوانی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە کە ئەمە دەقەکەیەتی:

 

راگەیەنراوێک لە سەرۆکی پەرلەمانەوە بۆ دامەزراوە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان و رای گشتی:

بەرمەبنای دانیشتنی ژمارە (٤)ی رۆژی دووشەممە ٢٢/٥/٢٠٢٣ کە سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لەژێر رۆشنایی ئەو دەسەڵاتەی لە بڕگەی سێیەم لە ماددە (١٨) لە پەیڕەوی ناوخۆ پێیدراوەو تێیدا هاتووە (کردنەوەی خول و دانیشتنەکانی پەرلەمان و سەرۆکایەتیکردنیان، کۆتاییپێهێنان و دواخستنیان، دەستنیشانکردنی کاتی ئەنجامدانیان) دانیشتنی ئاماژە بۆ کراوی سەرەوە دواخراوەو کۆتایی پێهات، لێرەوە رایدەگەینین:

یەکەم: هیچ دەرئەنجامێکی ئەو دانیشتنە دوای دواخستنی بەهای یاسایی و پەیڕەوی نابێت.
دووەم: بەپێی بڕگەی (١١)ی ماددەی (١٨) دەسەڵاتی واژووکردنی سەرجەم نووسراوەکانی پەرلەمان تەنها لە دەسەڵاتی سەرۆکی پەرلەمان دایەو بەڕێزیان ئەو دەسەڵاتەی بەکەسی تر نەداوە مومارەسەی بکات، بۆیە هەر نووسراوێک بەبێ واژووی سەرۆکی پەرلەمان بۆ هەر دامەزراوەیەک بنێردرێت هیچ بەهایەکی یاسایی نییە.

نووسینگەی رۆژنامەوانی
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن