كارمه‌ندی ته‌ندروستی
ڕاچڵه‌كین-
زیاتر له 80 پزیشك و 20 كارمه‌ندی ته‌ندروستی له ئیتاڵیا به‌هۆی توشبونیان به ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه و له ئێستادا ژماره‌یه‌كی زۆر له پزیشكه‌كان توشی شۆك بوون كاتێك ده‌بینن هاوڕێكانیان به‌م شێوه‌یه گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن.
ته‌نها له نه‌خۆشخانه‌یه‌ك له ناوچه‌ی لۆمباردی كه به ڕێژه‌یه‌كی زۆر ئه‌م ڤایرۆسه تیایدا بڵاوبۆته‌وه له ئیتاڵیا 300 پزیشك توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و له ته‌واوی وڵاته‌كه 12000 كارمه‌ند له نه‌خۆشخانه‌كانی ئیتاڵیا توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون.
به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا به ڕێژه‌یه‌كی بڵاو له ئیتاڵیا ژماره‌ی كه‌ره‌سته و پێویستیه پزیشكیه‌كان ڕووی له كه‌مبوون كردوه.
به‌ڕێوبه‌ری به‌شی نه‌خۆشییه گوازراوه‌كان له نه‌خۆشخانه‌ی سبیدال پرۆفیسۆر" فرانشیسكۆ كاستیللی" تایبه‌ت به تۆڕی سكای نیوز باسی له‌وه كردوه به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ هاوكاره‌كانیان پرسیاری ئه‌وه له یه‌كتر ده‌كه‌ن ده‌بێت دواتر سه‌ره‌ی كاممان بێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌م ڤایرۆسه بمرین و له‌وه‌ش ده‌ترسین هه‌ریه‌كه‌مان ئه‌م ڤایرۆسه ببه‌ینه‌وه بۆ ناو ماڵ و خێزانه‌كانمان.