ئاسایش دەستگیركردنی گروپی گورگەكان-ی راگەیاند

کوردستان

24/05/2023     ژمارەی بینراو 2169

راچڵەكین -

دەزگای ئاسایشی هەرێم، دەستگیركردنی گروپێكی "تێكدەر" بەناوی (گورگەكان) رادەگەیەنێت، كە تۆمەتبارن بە شێواندن و تێكدانی موڵك و ماڵی گشتی و فەرمانگە حكومییەكانی سنوری ناحیەی شۆڕش-ی قەزای چەمچەماڵ.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی دەزگای ئاسایشی هەرێم، پاش كۆكردنەوەی زانیاری لەسەر گروپێكی تێكدەر، هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی، بەفەرمانی دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایش، گروپێكی پێنج كەسی دەستگیركرد، كە ناویان لە خۆیان ناوە ( گروپی گورگەكان) و سەرجەمیان وێنەی ( گورگ ) لەسەر سنگیان كێشراوە. 
لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، ئەندامانی ئەو گروپە هەستاون بە شێواندن و تێكدانی موڵك و ماڵی گشتی و فەرمانگە حكومییەكانی سنووری ناحیەی شۆڕش-ی قەزای چەمچەماڵ.

ئاسایش ناوی تۆمەتبارە دەستگیركراوەكانی بڵاوكردووەتەوە، كە پێكهاتبوون لە: ( م ، ك ، م )، ( ك ، ن ، ش )، ( ت ، ح ، ش )، ( ك ، ج ، م ) و ( م ، خ ، ع )، سەرجەمیان بەپێی ماددەی ( ٤٠٥ ) لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لە دۆسیەكانیان بەردەوامە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن