سینان ئۆغان هێرش دەكاتە سەر هەدەپە

جیهان

26/05/2023     ژمارەی بینراو 178

راچڵەكین-

كاندیدی ھاوپەیمانی ئاتا بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیی كۆماری توركیا، رایگەیاند، بە هەر شێوەیەك لە شێوەكان  وەستان شانبەشانی هەدەپە، دژی سروشتی شتەكانە. 

سینان ئۆغان، لە پەخشی راستەوخۆی كەناڵی تەرەتە هەبەر لە وەڵامی پرسیارێكدا سەبارەت بە پاڵپشتیی خۆی بۆ سەركۆماری توركیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان وتی: "هیچ شتێكی نهێنی لە ئارادا نییە و ئەو هەستیارییانەی لە پرۆسەی هەڵبژاردندا خستوومەتە روو لەگەڵ ئەردۆغان هاوبەشیم پێكردووە و ئەویش لەسەر هەمان بۆچوون بوون".

ئۆغان بەبیرهێنایەوە كە توركیا بە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆن لە دژی رێكخراوە تیرۆریستییەكان لە باكووری سووریا سەقامگیریی بۆ ئەو ناوچانە دابینكردووە و خەڵكی سووریای رەوانەی ئەو ناوچانە كردووەتەوە، وتیشی: "توركیا ئۆپەراسیۆن لە دژی رێكخراوی تیرۆریستیی پەكەكە لەوێ ئەنجام دەدات و دڵنیایی دەدات لە گەڕانەوەی سەلامەتی سوورییەكان بۆ وڵاتەكەیان".

كاندیدی ھاوپەیمانی ئاتا بۆ هەڵبژراردنی سەرۆكایەتیی كۆمار، سینان ئۆغان راشیگەیاند كە لە كۆبوونەوەیدا لەگەڵ سەرۆكی گشتیی جەهەپە، كەمال كڵچدارئۆغڵو، هیچ داواكارییەكی (لە كڵچدارئۆغڵو) نەبوو و تەنیا بیروبۆچوونی خۆی خستووەتە روو و وتی: "لە كڵچدارئۆغڵوم پرسی 'چۆن لەم هەڵبژاردنەدا سەردەكەویت؟' ئەو وەڵامەی پێی دام قەناعەتپێكەر نەبوو".

ئۆغان وتیشی: "هێڵی سووری من لەوێ هەدەپە بوو. بە هەر شێوەیەك لە شێوەكان شانبەشانی هەدەپە وەستان، دژی سرووشتی شتەكانە. هەندێكجار رەخنەمان لێدەگرن. دەبوو چ شتێكم كردبایە، وەك نەتەوەپەرستێك شانبەشانی هەدەپە بوەستابام و نكوڵیم لە خۆم كردبایە؟ تا ئەمڕۆ هەدەپە بە ئاشكرا پشتیوانیی خۆی بۆ بەڕێز كڵچدارئۆغڵو دەربڕیوە، ئەمە پشتیوانیی دامەزراوەییە، كەمال كڵچدارئۆغڵو هەم كاندیدی من دەبێت و هەم كاندیدی هەدەپە، ئەمە شتێك نییە قبوڵ بكرێت. هەدەپە بە ئاشكرا پشتیوانیی دامەزراوەیی خۆی نیشانداوە. لەو خاڵەی ئەمڕۆ پێی گەیشتووین، هەدەپە توانای داخستنی سیاسەتی توركیای لەدەستداوە. ئەو كاتەی هەدەپە دەڵێت 'ئێمە پشتگیریی لە كەمال كڵچدارئۆغڵو دەكەین' هیچ شتێك نامێنێت بە ناوی نەتەوەپەرستیی تورك".

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن