گۆڕانكارییەكانی نێو ماددەی 13 و 14ی بودجەی گشتی عیراق.. چارەنووسی حكومەتی هەرێم بەرەو كوێ دەبات؟

ڕاپۆرت

26/05/2023     ژمارەی بینراو 836

راچڵەكین-

دانەوەی پاشەكەوتی مووچە، رێگری لە دەرهێنانی نەوتی كەركووك و نەینەوا، دەرفەتدان بە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان بۆ وەرگرتنی پشكەكانیان لە بەغدا، دیارترین ئەو گۆڕانكارییانەن كە لە مادەكانی 13 و 14ی تایبەت بە پشكی هەرێم كراون لە پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی عیراقدا ئەنجامدراون.

شەوی رابردوو  لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق گۆڕانكاری لە هەردوو مادەی 13 و 14 ی پڕۆژەیاسای بودجەی گشتی ئەنجامدا كە تایبەتن بە پشكی هەرێم، گۆڕانكارییەكان بەم شێوەیە دەنگیان لەسەر درا:

- حكومەتی هەرێمی كوردستان دەبێت مانگانە 10%ی مووچەی پاشەكەوتكراوی فەرمانبەران بداتەوە.
- دەبێت حكومەتی هەرێمی كوردستان پێشینەی كارەكانی بۆ خەرجكردنی پشكەكەی بۆ مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان بێت.
- دەبێت دادپەوەروەرانە شایستەی دارایی پارێزگاكانی دابەش بكات.
- ئەو پارێزگایەی هەرێمی كوردستان كە ناڕازیە لە پشكەكەی و تانەی لێدەگرێت، پارەكەی لە پشكی هەرێمی كوردستان دەبڕدرێت و بەشێوەیەكی راستەوخۆ دەدرێتە پارێزگاكە.
- نابێت حكومەتی هەرێمی كوردستان نەوت لە كێڵگە نەوتییەكانی كەركووك و نەینەوا دەربهێنێت.
- هەردوو حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدڕاڵی بە هاوبەشی دەروازە سنوورییەكان بەڕێوەدەبەن.
-حكومەتی هەرێمی كوردستان پەیوەست دەكرێت بەوەی ژمارەی فەرمانبەرانی مەدەنی و سەربازی و پلە وەزیفییە پڕكراوە و بەتاڵەكانیان رادەستی وەزارەتی دارایی حكومەتی فیدراڵی بكات.
-هەژماری بانكیی داهاتی نەوتی هەرێمی كوردستان لە بانكی ناوەندی دەبێت و وەزیری دارایی حكومەتی عیراقی دەسەڵاتی پێدراوە بۆ ئەوەی سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان سەرپشك بكات بە خەرجكردنی پارەكە.
- دیوانی چاودێری دارایی و وەزارەتی نەوتی عیراق بەهەماهەنگی لەگەڵ دیوانی چاودێری دارایی و وەزارەتی سامانە سرووشتییەكانی هەرێمی كوردستان ئەركی وردبینیكردنی هەژماری بانكی داهاتی نەوتی هەرێمی كوردستانیان پێ سپێردراوە.
- لەئەگەری رێكنەكەوتنی هەردوولا لەسەر ئەو كارە، پەنا بۆ كۆمپانیایەكی تایبەتمەندی نێودەڵەتی دەبرێت.
-ماوەی دانەوەی قەرزەكانی بانكی بازرگانیی عیراق و بانكە نێوخۆییەكانی دیكە لەسەر هەرێمی كوردستان، لە حەوت ساڵەوە كەمكراوەتەوە بۆ پێنج ساڵ و لە پشكی هەرێمی كوردستان دەبڕدرێت.
- كۆمپانیای ( سۆمۆ) بەرپرسی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان دەبێت، هاوكات دەسەڵات بە كۆمپانیاكە دراوە بە بەكارھێنانی نەوتی هەرێمی كوردستان بۆ پێداویستی ناوخۆ.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن