هاوڵاتیانی به‌ریتانیا
ڕاچڵه‌كین-
ئه‌مڕۆ هه‌زاران به‌ریتانی به پۆل ڕژاونه‌ته ناو پارك و كه‌نار ئاوه‌كانی به‌ریتانیا بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان بده‌نه به‌ر خۆر، له‌كاتێكدا پله‌ی گه‌رما له‌م وڵاته گه‌یشتۆته 24 پله‌ی سلیزی و هاوڵاتیان باس له‌وه ده‌كه‌ن دوای ئه‌و زستانه سه‌خته‌ی ساڵی ڕابردوو ده‌یانه‌وێت چێژ له تیشكی خۆر وه‌ربگرن.
له ئێستادا له ته‌واوی به‌ریتانیا یاسای قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ ده‌ركراوه به‌ڵام چونه ده‌ره‌وه‌ی هاوڵاتیان به‌م شێوه‌یه به ته‌واوه‌تی پێچه‌وانه‌ی یاسایه و وته‌بێژی سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا باسی له‌وه كردوه هه‌ركه‌س بۆ كات به‌سه‌ر بردن بچنه ده‌ره‌وه ده‌ستگیر ده‌كرێت، به‌ڵام هاوڵاتیان له ئه‌مڕۆدا خۆیان داوه‌ته به‌ر خۆر و كاته‌كانیان به گۆشت برژاندن و مه‌له‌كردن له كه‌ناری ده‌ریا به‌سه‌ر بردووه.
دوای ئه‌وه‌ی 3000 هاوڵاتی ڕویان له پاركی برۆك وێل كرد له باشووری له‌نده‌ن به‌هۆی قه‌ره‌باڵغی پاركه‌كه داخراوه و هه‌ر ئه‌مڕۆ پۆلیس به ناچاری هاوڵاتیانی ڕه‌وانه‌ی ماڵه‌كانیان كردۆته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا نه‌بن له‌كاتێكدا هه‌تا ئه‌مڕۆش ژماره‌ی توشبووان به ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕوو له هه‌ڵكشان بووه.