سلینا گۆمیز
ڕاچڵه‌كین-
خانمه ئه‌ستێره‌ی ئه‌مه‌ریكی "سیلینا گۆمیز" له‌ڕێی بڵاوكردنه‌وه‌ی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی ئاشكرای كردوه كه توشی نه‌خۆشی ده‌رونی بووه.
ئه‌م خانمه گۆرانیبێژه ته‌مه‌ن 27 ساڵی له په‌خشی ڕاسته‌وخۆدا باسی له‌وه كردوه دوای ئه‌وه‌ی سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ی ماكلین و سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی زانستی ده‌مار له ماساتشۆستس كردوه پزیشكه‌كان پێیان وتووه كه توشی نه‌خۆشی" مانیا" بووه كه جۆرێكه له نه‌خۆشی ده‌رونی.
ئه‌م خانمه باس له‌وه ده‌كات له سه‌ره‌تاوه ترساوه كه پزیشكه‌كان پێیان وتووه توشی نه‌خۆشی ده‌رونی بووه به‌ڵام دواتر هه‌ستی به‌ئارامی كردوه كه ئه‌م نه‌خۆشیه هۆكاری توشبوونی بووه به خه‌مۆكی بۆ ماوه‌ی چه‌ندین ساڵ .