ڤاكسینی "بی سی جی"
ڕاچڵه‌كین-
گروپێك له زاناكانی بواری په‌تا زانی له زانكۆی ته‌كساس له وڵاته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كردوه له‌و وڵاتانه‌ی كه ڤاكسینی سیل دراوه به هاوڵاتیه‌كانی ئه‌گه‌ری توشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا 10 جار كه‌متره به به‌راورد به هاوڵاتیانی ئه‌و وڵاتانه‌ی ئه‌م جۆره ڤاكسینه‌یان پێ نه‌دراوه.
گۆڤاری" The IrishTimes " ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ی بڵاوكردۆته‌وه و تیایدا به‌راوردی ڕێژه‌ی بڵاوبوونه‌وه و مردن به ڤایرۆسی كۆرۆنا له 178 ده‌وڵه‌ت كراوه و زاناكان گه‌یشتونه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌ی ئه‌م جۆره ڤاكسینه به‌كارهێنراوه مه‌ترسی توشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا تیایدا كه‌م بووه.
پێشتریش زاناكان بواری په‌تا زانی توێژینه‌وه‌یان له‌سه‌ر ڤاكسینی "بی سی جی" كردوه و بۆیان ده‌ركه‌وتووه ئه‌م جۆره ڤاكسینه توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه ڕێژه‌ی توشبوون و مردن به ڤایرۆسی كۆرۆنا كه‌مبكاته‌وه.