بڕیارێكی بەغدا دەبێتە مایەی كۆتایی هێنان بە دۆلار

ڕاپۆرت

17/07/2023     ژمارەی بینراو 2595

راچڵەكین- 

گۆڤاری واچەر گورو كە بایەخ بە كاروباری ئابووری، ئاماژە بە خێراتركردنی "هەنگاوەكانی هاوپەیمانی ئابووریی بریكس "دەكات بە سەرۆكایەتی چین و ڕووسیا بۆ كۆتاییهێنان بە "هەژموونی دۆلار بەسەر ئابووری نێودەوڵەتی و دەڵِێت"لەئێستادا جیهان چاوەڕێی ڕیارێكە لە بەغداوە". 

بەپێی راپۆرتێك كە لەلایەن گۆڤارەكەوە بڵاوكراوەتەوە"هاوپەیمانی بریكس ئێستا هەوڵدەدات گەورە وڵاتانی بەرهەمهێنی نەوت ڕازی بكات كە گرنگترینیان ( كوێت، ئێران، ئیمارات و سعودیە)-ن، تا بچنە نێو هاوپەیمانی بریكس لەبری سیستمی سویفت كە ئێستا بەكاردێت و دۆلاری ئەمریكایی  زاڵ دەكات، لەم حاڵەتەدا  ئەگەر بەغدا ڕازی ببێت بە بەكارهێنانی سیستەمی بریكس، ئەوا وڵاتانی تری بەرهەمهێنی نەوت شوێن پێی هەڵدەگرن". 

هەر لە راپۆرتەكەدا هاتووە"لە میانی لوتكەی داهاتووی بریكسدا كە لە مانگی ئابدا لە باشووری ئەفریقا بەڕێوەدەچێت، پێشبینی دەكرێت حكومەتی بەغدا ڕێككەوتنێك واژۆ بكات، بەپێی ئەو ڕێككەوتنەش سیستمی بریكس بەكاربهێنرێت، ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی وڵاتانی تری بەرهەمهێنی نەوتی ناوچەكە شوێن پێی بەغدا هەڵبگرن و هەمان هەڵوێست بنوێنن". 

دەرئەنجامی بڕیارە چاوەڕوانكراوەكەی بەغدا، گۆڤاری واچەر گورو باسی دەكات، دۆلاری ئەمریكایی بەرەو لێواری كۆتایی دەبات، بەو هۆیەی ئەگەر سیستمی بریكس بەكاربهێنرێت، دۆلاری ئەمریكی گەورەترین گورزی لە مێژووی خۆیدا بەردەكەوێت. 

حكومەتی عيراق پێشتر خواستی خۆی بۆ چوونە نێو سیستمی بریكس دەربڕیووە، بەو پێیەی بریكس دەبێتە جێگرەوە بۆ دۆلاری ئەمریكایی، بەرپرسانی عيراقیش لە لێدوانەكانیاندا خواستی خۆیان بۆ ڕزگاركردنی ئابووری لە چنگی ئەمریكا و دراوەكەی خستووەڕوو. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن