هه‌ژاری
ڕاچڵه‌كین-
ڕێكخراوی "ئۆكسفام" ئاشكرای كردوه نیو ملیار كه‌س له جیهاندا ده‌كه‌ونه هێڵی ژێر هه‌ژاری به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئه‌گه‌ر یارمه‌تیه‌كان نه‌گه‌یه‌نرێته وڵاته هه‌ژاره‌كان.
ئه‌م ڕێكخراوه نا حكومیه له ڕاپۆرته‌كه‌یدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردوه ئه‌م دۆخه‌ی ئێستا كه وڵاته‌كان به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا تێی كه‌وتوون واده‌كات هه‌وڵدان بۆ بنه‌بڕ كردنی هه‌ژاری 10 ساڵ به‌ره‌و دواوه بگه‌ڕێته‌وه و له هه‌ندێك ناوچه‌ی دیاریكراوی ئه‌فه‌ریقا و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست 30 ساڵ به‌ره‌و دواوه ده‌گه‌ڕێته‌وه و ئه‌مه‌ش ده‌كاته 7.8 ملیار له دانیشتوانی سه‌ر زه‌وی كه مه‌ترسی ئه‌وه‌یان ده‌چێته سه‌ر بكه‌ونه ژێر هێڵی هه‌ژاری و زۆرترین ئه‌و كه‌سانه‌ی كه زیانیان به‌رده‌كه‌وێت ئافره‌تانن"
ڕێكخراوی ئۆكسفام داواشی كردوه هاوكاری دارایی ڕاسته‌وخۆ بدرێت به‌و كه‌سانه‌ی زیانیان به‌ركه‌وتووه و له‌م بابه‌ته‌شدا كۆمپانیا گه‌وره‌كان هاوكاری هاوڵاتیان بكه‌ن.