مەسرور بارزانی پرسەنامەیەك ئاڕاستەی دلێری سەید مەجید و بنەماڵەی دوو كۆچكردووی تر دەكات

کوردستان

10/04/2020     ژمارەی بینراو 607

راچڵەكین-

سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان،  پرسه‌نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی دلێری سەید مەجید و بنەماڵە و کەسوکاری کۆچکردووان عومەری مام رەزا و شاد حامد فەرەج كرد.

ده‌قی پرسه‌نامه‌كه‌

بەداخەوە هەواڵی کۆچی دواییکردنی هەر سێ هاونیشتمانیی کوردی نیشتەجێی لەندەن (کامه‌رانی سه‌ید مه‌جید،  عومه‌ری مام ڕه‌زا و شاد حامد فه‌ره‌ج) م بیست. پرسەو سەرەخۆشی لە بەڕێز دلێری سەید مەجید و بنەماڵە و کەسوکاری کۆچکردووان عومەری مام رەزا و شاد حامد فەرەج دەکەم .

هیوادارم خوای مەزن بە بەهەشتی بەرینیان شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە کەسوکار و دۆستانیان ببەخشێت.

مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
2020/4/10

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن