موقتەدا سەدر كتێبەكەی پێشكەش بە كچە هونەرمەندێك دەكات

هەمەڕەنگ

09/08/2023     ژمارەی بینراو 560


راچڵەكین- 
موقتەدا سەدر رابەری رەوتی سەدر، كۆپییەك لە كتێبەكەی (ایات العطاء فی التعامل مع النسا‌ء)، پێشكەش بە كچە هونەرمەند سۆلاڤ جەلیل دەكات. 

سولاڤ لە نوسینێكدا كە لەسەر ئینستاگرام بڵاویكردەوە رایگەیاندووە:"سوپاس بۆ دیارییە ناوازەكەی سەماحەتی سەید موقتەدا سەدر بۆ هونەرمەندان و ئاوڕدانەوەی بە ئەمەكی لەڕێی پێشكەشكردنی كتێبی (ایات العطا‌ء فی التعامل مع النسا‌ء) كە بەڵگەیە لەسەر بایەخدانییان بە هونەرمەندان". 

پێشتر موقتەدا سەدر رابەری رەوتی سەدر، كۆپییەكی لە كتێبە نوێیەكەی (ایات العطا‌ء فی التعامل مع النسا‌ء)، پێشكەش بە (الاء حسين)ی ژنە هونەرمەند كردبوو.  

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن