دابەشكردنی مووچە بەردەوامە
راچڵەكین-
دابەشكردنی مووچەی مانگی تشرینی دووەمی ساڵی رابردووی هێزەكانی پێشمەرگەو فەرمانبەران لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابووری بەردەوام دەبێت.
بەگوێرەی ئەو خشتەیەبێت كەلەلایەن وەزارەتی دارایی كاری پێدەكرێت، سبەی دووشەممە 10-2-2020 مووچەی یەكەكانی 70 و 80ی سەر بەوەزارەتی پێشمەرگە دابەشدەكرێت.
مانگانە حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ مووچە و خەرجییەكانی پێویستی بە یەك ترلیۆن و 70 ملیار دینارە، لەوەش نزیكەی 885 ملیار دیناری بۆ مووچە تەرخان دەكرێت.
51%ـی مووچە لە بەغداوە دابین دەكرێت كە مانگانە452 ملیار دینارە، 49%یشی لە ناوخۆی كوردستانەوە دابین دەكرێت، كە بڕەكەی 360 ملیار دینارە، زۆربەی ئەو بڕە پارەیەش لە داهاتی نەوتە، 60 ملیار دیناری لە وەزارەتی دارایی و 25 ملیار دیناریشی دیاری ئەمریكییەكانە بۆ هاوكاری پێشمەرگە.