خۆپیشاندانی ناڕەزایی لە وڵاتێكی ئەوروپا دەستی پێكرد

جیهان

پێش 2 هەفتە     ژمارەی بینراو 658

راچڵەكین -

بەهۆی خراپیی گوزەرانی هاووڵاتیان و بەرزبوونەوەی لەڕادەبەری نرخی كاڵاو پێداویستییەكان، خۆپیشاندانی ناڕەزایی لە پایتەختی چیك دەستی پێكردو داوای دەستلەكاركێشانەوەی حكومەتی وڵاتەكەیان دەكەن.

ئەمڕۆ شەممە، بە هەزاران كەس لە پراگ-ی پایتەختی كۆماری چیك، خۆپیشاندانی ناڕەزایی فراوانیان لەدژی بەرزبوونەوەی نرخی كاڵاو پێداویستییە سەرەكییەكان دەستپێكردو حكومەتی وڵاتەكەیان تۆمەتباركرد بە دەستەوەستان لەئاست راگرتنی هاوسەنگی لەنێوان نرخی كاڵاكان و دەرامەتی هاووڵاتیان.

خۆپیشاندەرانی چیك داوایانكرد حكومەتی وڵاتەكەیان بە سەرۆكایەتی پیتەر ڤیالا، دەستلەكاربكێشێتەوەو حكومەتی نوێ پێكبهێنرێت، كە بتوانێت دۆخی گوزەرانی هاووڵاتیان لەبەرچاو بگرێت و كار بۆ دابەزاندنی نرخەكان بكات.

بەهۆی شەڕی نێوان رووسیاو ئۆكراینا، زیانێكی گەورە بەر ئابووری وڵاتانی ئەوروپا، بەتایبەتیش كۆماری چیك كەوتووە، كە كاریگەریی نەرێنی لەسەر بژێوی هاووڵاتیان دروستكردووەو نرخی كاڵاو پێداویستییە سەرەكییەكانی رۆژانەی هاووڵاتیانیش چەند بەرامبەری جاران بەرزبووەتەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن