سودانی بەرەو ئەمریكا بەڕێكەوت

عێراق

پێش 1 هەفتە     ژمارەی بینراو 120

راچڵەكین-

سەرۆكوەزیرانی عیراق بەرەو ئەمریكا بەرێكەوت بەمەبەستی بەشداریكردنلە 78ـەمین خولی كۆبوونەوەكانی كۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان.

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆكوەزیرانی عیراق بڵاویكردووەتەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، 18ـی ئەیلوولی 2023، محەممەد شیاع سودانی، بەغدای پایتەختی بەرەو شاری نیویۆركی ئەمەریكا بەجێهێشت.

ئەوەش ڕوونكراوەتەوە، سوودانی بۆ بەشداریكردن لە 78ـەمین خولی كۆبوونەوەكانی كۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان چووەتە نیویۆرك.

بڕیارە محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆكوەزیرانی عیراق وتاری ئەو وڵاتە لە كۆبوونەوەی كۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان پێشكێش بكات.

وتار و چالاكییەكانی ئەمساڵی كۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان رۆژی 18 تاوەكو 26ی ئەم مانگە دەخایەنن.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن