رێكەوتنی گۆڕینەوەی زیندانیان لەنێوان ئەمریكاو ئێران چووە بواری جێبەجێكردنەوە

جیهان

پێش 1 هەفتە     ژمارەی بینراو 129


راچڵەكین-

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران جەختلەوەدەكات، رێكەوتنی نێوان وڵاتەكەیی و ئەمریكا بۆ گۆڕینەوەی زیندانیان لەمڕۆوە دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.

ناسر كەنعانی، ئەمڕۆ دووشەممە ئاماژەی بەوەكرد، بەگوێرەی رێكەوتنەكە پێنج زیندانی لەهەردوولا ئاڵوگۆڕیان پێدەكرێت.

وتیشی، دوو لەو زیندانیانە بەویستی خۆیان دەگەڕێنەوە ئێران، دوانی تریان لەئەمریكا دەمێننەوەو پێنجەمیان دەچێتەوە ناوخێزانەكەی لە وڵاتی سێیەم.

رۆژی 10ی ئابی ئەمساڵ بەرپرسانی ئێرانی و ئەمریكا گەیشتنە رێكەوتن بۆ ئاڵوگۆڕپێكردنی پێنج زیندانیكراو لەنێوانیاندا، هەروەك رێكەوتن لەسەر گەڕاندنەوەی بڕی 6 ملیار دۆلار لەپارەی فرۆشی نەوتی ئێران كەلە كۆریای باشور بلۆككرابوو.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن