راچڵەكین -
حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاریدا سبەینێ بكرێتە پشووی فەرمی لەسەرجەم دامودەزگاكان و ناوەندەكانی خوێندنی ناحكومی.
بەیاننامەیەك لەحكومەتی هەرێمی كوردستانەوە
بەهۆی بەرزی ڕێژەی پێشبینیكراوی باران بارینی سەرجەم پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان، بە ڕاوێژ لەگەڵ وەزارەتە پەیوەندیدارەكان و پارێزگارە بەڕێزەكان و ئیدارە سەربەخۆكان،بڕیاردرا سبەی بكرێتە پشوو، لەسەرجەم دام و دەزگاكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان و ناوەندەكانی خوێندنی ناحكومی.
داواكارین لە هاونیشتیمانییانی بەڕێز پابەندی ڕێكارو ڕێنماییەییە خزمەتگوزارییەكان بن و نزیك نەبنەوە لە ڕوبارو ئەو شوێنانەی ئاستی ئاوییان بەرز دەبێتەوە لەكاتی ناچاریشدا نەبێت هاتووچۆی ڕێگاكانی دەرەوە نەكەن ،هەروەها تیمەكانی بەرگری شارستانی لە ئامادەباشیدابن بۆ هەر حاڵەتێكی فریاگوزاری.
پێشەوا هەورامانی
وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان