سلێمانی.. گەنجێك لە باڵەخانەیەك كەوتە خوارەوەو گیانی لەدەستدا

کوردستان

پێش 3 هەفتە     ژمارەی بینراو 750

راچڵەكین -

تەرمی گەنجێك گەیەندرایە پزیشكی دادی سلێمانی، كە بەپێی زانیارییەكان، بەهۆی كەوتنەخوارەوەی لە باڵەخانەیەكی نیشتەجێبوون، گیانی لەدەستداوە.

ئەمشەو، تەرمی گەنجێكی تەمەن 18 ساڵە گەیەندرایە پزیشكی دادی سلێمانی، كە بەوتەی سەرچاوەیەكی فریاكەوتنی خێرای سلێمانی، گەنجەكە لە نهۆمی چوارەمی یەكێك لە شوقەكانی دانیا سیتی، خۆی فڕێداوەتە خوارەوەو بەهۆیەوە گیانی لەدەستداوە.

لەدوای رووداوەكە، هێزە ئەمنییەكانی سلێمانی گەیشتوونەتە شوێنەكەو لێكۆڵینەوەیان لەبارەی هۆكاری راستەقینەی رووداوەكە دەستپێكردوووە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن