لەبارەی راگرتنی جەنگەوە سوپای ئیسرائیل پەیامێك بۆ دانیشتوانی غەززە دەنێرێت

جیهان

24/11/2023     ژمارەی بینراو 477


راچڵەكین- 
ئەفیخای ئەدرعی، وتەبێژی سوپای ئیسرائیل پەیامێك بۆ دانیشتوانی غەززە دەنێرێت و دەڵێت:"جەنگ كۆتایی نەهاتووە"، ئەمەش وەك ئاماژەیەك بۆ دەستپێكردنەوەی جەنگ لە دوای ئاگربەستی مرۆیی كە ئەمڕۆ هەینی خرایە بواری جێبەجێكردنەوە. 

ئەدرعی رایگەیاند:"ناوچەی باكووری  غەززە، ناوچەی جەنگە و مەترسیدارە و هاتووچۆكردن تێیدا غەدەیە، بۆیە دەبێت دالنیشتوان بۆ سەلامەتی خۆیان لە ناوچەكانی باشووری كەرتی غەززە بمێننەوە". 

بە وتەی ئەدرعی:"دەكرێت تەنیا خەڵكی لە باكوورەوە لەڕێگەی سەڵاحەدین بەرەو باشوور بڕۆن، بە هیچ شێوەیەك رێگە بە دانیشتوان نادرێت لە باشوورەوە بچنە باكوور". 

ئاگربەست كە لە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینییەوە خرایە بواری جێبەجێكردن و بۆ ماوەی 4 رۆژ بەردەوام دەبێت، هەموو كارە سەربازییەكان لەلایەن هەردوولاوە رادەگیرێن. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن