بایدن: ماوەی ئاگربەستەكەی غەززە درێژدەكرێتەوە

جیهان

25/11/2023     ژمارەی بینراو 219


راچڵەكین-   
سەرۆكی ئەمریكا رایدەگەیەنێت، ئاگربەستی كاتی و ئازادكردنی بارمتەكان بە شێوەیەكی باش بەرێوەدەچێت، پێشبینیش دەكات ماوەی ئاگربەستەكە درێژبكرێتەوە. 

جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند" ئاگربەستی كاتی نێوان غەززە و ئیسرائیل بە شێوەیەكی باش بەرێوەدەچێت، رێككەوتنەكە تەنیا سەرەتایە و پێشبینی دەكەن بارمتەی زیاتر ئازاد بكرێن". 

بە وتەی سەرۆكی ئەمریكا"ئاگربەستە كاتییەكە دەبێتە هەلێك بۆ گەیاندنی هاوكاریی مرۆیی زیاتر بۆ كەرتی غەززە، ئەگەری درێژكردنەوەی ماوەی ئاگربەستەكەش هەیە، بۆ ئەو مەبەستەش لەگەڵ سەكردەكانی میسر و قەتەر و ئیسرائیل لە پەیوەندیدا دەبن". 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن