میری كوەیت بە پەلە گەیەندرایە نەخۆشخانە

جیهان

29/11/2023     ژمارەی بینراو 266

راچڵەكین- 

بەهۆی تێكچوونی باری تەندروستی میری كوەیت گەیەندرایە نەخۆشخانە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، ئاژانسی دەنگوباسی فەرمی كوێت (كۆنا) بڵاویكردەوە، شێخ نەواف ئەحمەد جابر ئال سوباح میری وڵات، بەهۆی تێكچوونی باری تەندروستی و حاڵەتێكی لەناكاو، گەیەندرایە نەخۆشخانە. 

ئاژانسەكە لە زاری وەزیری دیوانی میرییەوە رایگەیاند"سەرلەبەیانی ئەمڕۆ میری كوەیت، بەهۆی تێكچوونی باری تەندروستی و حاڵەتێكی لەناكاوەوە، بۆ وەرگرتنی چارەسەری پێویست و ئەنجامدانی پشكنینی پزیشكی، گەیەندرایە نەخۆشخانە، لەئێستاشدا باری تەندروستی جێگیرە". 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن