ڕاچڵەکین سپۆرت -
ئەمڕۆ شەممە ڕیال مەدرید، لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ، لە گەڕی 24ی خولی ئیسپانی، ڕووبەڕووی جیرۆنا دەبێتەوە.
هەریەک لە ئۆرلییان چوامینی و ڤینیسیۆس جۆنیۆر گەڕانەوە ڕیزەکانی مێرینگێ بۆ ئەم یارییە یەکلاکەرەوەیە.
لیستی یاریزانانی شاهانەکان شاهیدی بانگهێشتکردنەوەی جاکۆبۆ ڕامۆنی بەرگریکاری ناوەڕاست بوو لە تیپی لاوان، لەکاتێکدا ناچۆ و ڕۆدیگێر بەهۆی پێکانەوە ئامادە نابن.
بەگوێرەی ڕۆژنامەی "مارکا"ی ئیسپانی، پێکهاتەی چاوەڕوانکراوی ڕیال مەدرید و جیرۆنا لە یارییەکەی ئەمڕۆدا بەم شێوەیەی خوارەوەیە:
ڕیال مەدرید
گۆڵپارێز: ئەندرێ لونین.
هێڵی بەرگری: فێرلاند مێندی - ئۆرێلییان چوامینی - دانی کارڤاخال - لوکاس ڤاسکێز.
هێڵی ناوەڕاست: تۆنی کرۆس - ئێدواردۆ کاماڤینگا - فیدی ڤاڵڤێردی.
هێڵی هێرشبەر: ڤینیسیۆس جونیۆر - جود بێلینگهام - ڕۆدریگۆ .
جیرۆنا
گۆڵپارێز: پائۆلۆ گازانیگا.
هێڵی بەرگری: ئارناو مارتینێز - ئێریک گارسیا - جانابی لۆپێز - میگێل گوتیرێز.
هێڵی ناوەڕاست: ئەلێکس گارسیا سێرانۆ - ڤیکتۆر سیگانکۆڤ - ئیڤان مارتن.
هێڵی هێرشبەر: یان کۆتۆ - ئارتێم دۆڤبێک - ساڤیۆ دی ئۆلیڤێرا.
ڕیال مەدرید بە کۆکردنەوەی 58 خاڵ لە پێشەنگی خولی ئیسپانیادایە و بە دوو خاڵ لە پێش جیرۆنادایە.