ئیسرائیل هێرشەكەی بۆسەر رەفەح دەستپێكرد

جیهان

12/02/2024     ژمارەی بینراو 359


راچڵەكین- 
بەڕپرسانی تەندروستی لە كەرتی غەززە ڕایدەگەیەنن، ئیسرائیل هێرشەكەی بۆسەر شاری رەفەح لە باشووری كەرتی غەززە دەستپێكرد و بەو هۆیەوە، لانی كەم 37 كەس كوژراون و دەیانی تر برینداربوون. 

ئاژانسی (رۆیتەرز)، لە زاری دانیشتوانی شاری رەفەحەوە بڵاویكردەوە، بەهۆی بۆردومانەكانی ئیسرائیل، ترس و دڵەڕاوكێ‌ لەنێو هاووڵاتیان دروستبووە، هێرشەكان كاتێك دەستییان پێكرد خەڵك لە خەودابوون، ترسی ئەوەش هەیە ئيسرائيل هێرشی زەمینی بۆ سەر رەفەح دەستپێبكات. 

بەپێی زانیارییەكانی (رۆیتەرز)، لە هێرشەكاندا فڕۆكە و تانك و كەشتییەكانى ئیسرائیل بەشدارییان كردووە و دانیشتووانيش دەڵێن، دوو مزگەوت و چەند ماڵێك خاپوركراون. 

هەر ئەمڕۆ سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، زنجیرەیەك  هێرشی بۆ سەر باشووری كەرتی غەززە ئەنجامداوە، بەڵام هێرشەكان لەئێستادا راگیراون. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن