وادەی سەردانەكەی ئەردۆغان بۆ عیراق ئاشكرا دەكرێت

عێراق

26/02/2024     ژمارەی بینراو 302

راچڵەكین-

سەرۆككۆماری توركیا وادەی سەردانەكەی بۆ عیراق ئاشكرا دەكات و دەڵێت،''دوای هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی شارەوانییەكانی توركیا ئەنجامی دەدات.

سەركۆمار ئەردۆغان دوای بەشداریكردنی لە كۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی یەكەی هەڵبژاردنی پارێزگاكان لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیداو لەوەڵامی پرسیارێكدا لەبارەی بوونی وادەیەكی دیاریكراو بۆ سەردانیكردنی عیراق، رایگەیاند:" ''دوای هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی شارەوانییەكانی توركیا ئەوە ئەنجام دەدەین".

هاوكات ئەردۆغان باسی لە ئەگەری سەردانی سەرۆكی ڕووسیا ڤلادیمیر پوتین كرد و جەختی لەوە كردەوە، سەردانەكە ڕەنگە بەم زووانە ئەنجام نەدرێت، بەڵام زۆر ناخایەنێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن