ئەندامانی نوێی تۆڕی راگەیاندنی عیراقی دیاری دەكرێن

عێراق

27/02/2024     ژمارەی بینراو 204

راچڵەكین -

ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق دەستەی نوێی ئەمیندارییەتی تۆڕی راگەیاندنی عیراقی دیاری دەكات و داواش لە پەرلەمان دەكات بەشێوەی هەمیشەیی بڕیاری دامەزراندنیان بۆ دەربكات.

نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆكوەزیرانی عیراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ سێشەممە، ئەنجومەنی وەزیران لەڕێگەی دەنگدانەوە، پێنج كەسی وەك ئەندامی نوێی ئەنجومەنی ئەمیندارییەتی تۆڕی راگەیاندنی عیراقی پەسەندكرد.

لە بەشێكی دیكەی راگەیەندراوەكەدا هاتووە، ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق داوای لە ئەنجومەنی نوێنەران كردووە، ئەندامە نوێیەكانی ئەنجومەنی ئەمیندارییەتی تۆڕی راگەیاندنی عیراقی، بەشێوەی هەمیشەیی دابمەزرێنێت.

دامەزراندنی ئەندامانی نوێی ئەنجومەنی ئەمیندارییەتی تۆڕی راگەیاندنی عیراقی لەدوای لێسەندنەوەی متمانە لە سەرۆكی ئەنجومەنەكە دێت لەلایەن پەرلەمانی عیراقەوە، كە تائێستا هیچ كەسێك بۆ پڕكردنەوەی ئەو پۆستە دیاری نەكراوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن