كەشناسێك: پلەكانی گەرما بۆ ژێر سفری سەدی دادەبەزن

عێراق

28/02/2024     ژمارەی بینراو 458

راچڵەكین- 
سادق عەتیە، كەشناسی عیراقی پێشبینی دەكات، وڵات بە گشتی بكەوێتە ژێركارگەریی شەپۆلێكی سەرما و پلەكانی گەرما بۆ ژێر سفری سەدی داببەزن كە لەمڕۆ چوارشەممەوە دەستپێدەكات. 

بەپێی نوسراوێك كە لەلایەن سادق عەتیە لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی (فەیسبوك) بڵاوكرایەوە"شەپۆلێكی سەرمای جەمسەری لەمڕ‌ۆ چوارشەممەوە و تا بەرەبەیانی سبەینێ‌ پێنجشەممە وڵات دەگرێتەوە، پلەكانی گەرما بۆ ژێر پلەی سفری سەدی دادەبەزن، بە تایبەت لە ناوچەكانی باكوور و ناوچە بیابانەكانی خۆرئاوای عیراق". 

بە وتەی ئەو كەشناسە"باری كەشوهەوای وڵات دەكەوێتە ژێر كاریگەری شەپۆلێكی جەمسەری و ئەم حاڵەتەش تا ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو بەردەوام دەبێت، لە رۆژی شەممەی داهاتووشدا سەرما دەگاتە ترۆپك، پاشان پلەكانی گەرما روو لە بەرزبوونەوە دەكەن.  

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن