راچڵەكین-
رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا، پرۆژەی "رێگەی گەشەپێدان" بۆ وڵاتانی ناوچەكە و بە تایبەت بۆ توركیا و عیراق بە گرنگ ناودەبات، جەختیش لەسەر پشتیوانی بەردەوامی وڵاتەكەی دەكاتەوە بۆ پرۆژەكە.
بەپێی راگەیەندراوێك كە لەلایەن سەرۆكایەتی توركیا بڵاوكرایەوە"ئەردۆغان رايگەیاندووە، پرۆژەی رێگەی گەشەپێدان، گرنگە بۆ وڵاتانی ناوچەكە، بە تایبەت بۆ عیراق و توركیا، بۆیە وڵاتەكەیان بە تەواوەتی و بەشێوەیەكی بەردەوام پشتیوانی لە پرۆژەكە دەكات".
پرۆژەی "رێگەی گەشەپێدان، رێگەیەكی وشكانی و هێڵی ئاسنین لەخۆدەگرێت كە لە بەندەری فاوی سەر كەنداو لە بەسرە بۆ بەندەرەكانی توركیا درێژدەبێتەوە و درێژییەكەی 1200 كیلۆمەتر دەبێت لەنێو عیراق، و بە تۆڕ و هێڵی ئاسنینی توركیاوە دەبەسترێتەوە.