چوار ئامۆزا لەسەر كوشتنی گەنجێك دەستگیركران

عێراق

27/03/2024     ژمارەی بینراو 280

راچڵەكین-

لەسنووری قەزای داقووك-ی سەرپارێزگای كەركوك، چوار گەنج كە ئامۆزای یەكترن، بەتۆمەتی رفاندن و دواتر كوشتنی گەنجێكی تر دەستگیركران.

عامر نوری،  وتەبێژی پۆلیسی كەركووك، ئەمڕۆ چوارشەممە رایگەیاند:"دوو رۆژ لەمەوبەر گەنجێك بەناوی (م،ح، ج) لە قەزای داقووق لە پارێزگای كەركووك شوێن بزربوو، دواتر تەرمەكەی لە كێڵگەیەكی كشتوكاڵی لە داقووق دۆزرایەوە."
 
وتەبێژی پۆلیسی كەركووك دەڵێت، "دوای سەیركردنی كامێراكانی چاودێری، دەركەوت ئەو گەنجە سەركەوتووەتە نێو ئۆتۆمبێلێك، دوای گەڕان و بەدواداچوون، بكەرانی ئەو تاوانە دوێنێ شەو بەپێی مادەی 406ی یاسای سزادانی عێراقی لەلایەن پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی كەركووك دەستگیركران و دانیان بە تاوانەكەیان داناوە". وەك رووداو بڵاویكردووەتەوە. 
 
وتەبێژی پۆلیسی كەركووك دەڵێت، تۆمەتبارە دەستگیركراوەكان هەر چواریان ئامۆزان و ئاماژەی بەوەشكرد، لەسەر كێشەیەكی كۆمەڵایەتی ئەو گەنجەیان بردووە و دواتر كوشتوویانە كە ناسیاوی خۆیان بووە و تەرمەكەشیان لە كێڵگەیەكی كشتوكاڵی قەزای داقووق خستووەتە نێو چاڵێك و شاردوویانەتەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن