ناوی بەشێك لە كاندیدەكانی یەكێتی ئاشكراكرا

کوردستان

28/03/2024     ژمارەی بینراو 3377


راچڵەكین- 
لەگەڵ درێژكردنەوەی ماوەی پێشكەشكردنی لیستی كاندیدەكان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، ناوی بەشێك لە كاندیدەكانی یەكێتی ئاشكرا دەكرێت. 

ئەمڕۆ پینجشەممە، كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق ڕایگەیاند، وادەی پێشكەشكردنی ناوی كاندیدەكانی تا 31ی ئەم مانگە درێژكردەوە. 

لە لایەكی ترەوە میدیای یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بڵاویانكردەوە، یەكێتی 76 كاندیدی بۆ بازنەی سلێمانی دەبێت و بۆ سەرۆكی لیستیش لە بازنەی سلێمانی، باس لەناوی هەریەك لە تەلار لەتیف، بەرپرسی ناوەندی یاسایی یەكێتی و سالار مەحمود، لێپرسراوی مەڵبەندی گەرمیان دەكرێت”.

هەروەها ئەوەشخراوەتەڕوو كە لە نێو كاندیدەكاندا، ئەم ناوانە یەكلایی بوونەتەوە، “سالار مەحمود، ئەحمەد میرە،  د.یاد نەقشبەندی، د. ئومێد حەمید، ژوان حەمە رەش، سالاری بازیان، لوقمان وەردی، ئارام بەكر، بورهانی كۆمیتە، قادر رزگەیی، زانا حەسەن، سەركۆ ئازاد گەڵاڵی، فەرهاد پیرەمەگروونی و رەوەند شەهید غەریب هەڵەدنی”.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن