لە هەولێر شەڕە تەقە روویدا و چەند کەسێک کوژران

کوردستان

10/06/2024     ژمارەی بینراو 758

راچڵەکین-

 

لە یەکێک لە گەڕەکەکانی شاری هەولێر شەڕە تەقە لەنێوان ژمارەیەک هاوڵاتیدا روویدا و کوژراو و برینداری لێکەوتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکان، کەمێک پێش ئێستا لە گەڕەکی هەولێری نوێی شاری هەولێر شەڕە تەقە لەنێوان ژمارەیەک هاوڵاتیدا روویدا و بەوهۆیەشەوە چەند کەسێک گیانیان لەدەستداوە.

هاوکات زانیارییەکان ئەوە ئاشكرا دەکەن، رووداوەکە بەهۆی کێشەی زەویوزارەوە روویداوە و جگە لەو کەسانەی کوژراون، چەند هاوڵاتییەکیش بە برینداری گەیەندراونەتە نەخۆشخانە.

 

تاوەکو ئێستا هیچ لایەنێکی فەرمی لەبارەی رووداوەکە و ژمارەی تەواوی قوربانییەکانەوە لێدوانی نەداوە و چاوەڕوان دەکرێت لە چەند کاتژمێری داهاتوودا زانیاری زیاتر بڵاوبکرێتەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن