راچڵەکین-
نوێنەری گشتی
مامۆستایانی وانەبێژ ئاشکرایکرد، لە کۆتایی ئەم هەفتەیە دەست بە دابەشکردنی شایستە
داراییەکانی وانەبێژان دەکرێت.
عەلی رەئوف نوێنەری گشتی
مامۆستایانی وانەبێژ رایگەیاند، رۆژانی پێنجشەممە 13ی حوزەیران و شەممە 15ی
حوزەیران، شایستە داراییەکانی مانگی ئاداری ئەمساڵی وانەبێژان دابەش دەکرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو
مامۆستا وانەبێژانەی هەڵگری بڕوانەمەی دبلۆمن لەنێوان 250 بۆ 350 هەزار دینار
وەردەگرن و هەڵگرانی بڕوانامەی بەکالۆریۆسیش لەنێوان 250 بۆ 400 هەزار دینار
وەردەگرن.