200 تۆڕی بازرگانی ماددەی هۆشبەر لە عیراق هەڵوەشێنراونەتەوە

عێراق

11/06/2024     ژمارەی بینراو 182

راچڵەکین-

بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی ناوخۆی عیراق، تەنها لە دوو ساڵدا، زیاتر لە 200 تۆڕی بازرگانی ماددەی هۆشبەری هەڵوەشێنراونەتەوە.

میقداد میری، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند: "لە سەرەتای ئەمساڵەوە دەستمان بەسەر تۆن و نیوێك ماددە هۆشبەرەکان دا گرتووە و لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردووشدا 20 تۆڕی نێودەوڵەتی و 204 تۆڕی خۆماڵی ماددە هۆشبەرەکان هەڵوەشێنراونەتەوە".

ئاماژەی بەوەشکردووە: لە ساڵی 2023 و پێنج مانگی سەرەتای ئەمساڵ 122 بڕیاری دادوەری بۆ دۆسیەکانی ماددەی هۆشبەر دەرکراوە، کە 51 بڕیاری ساڵى رابردو دەرچوە و 71 بڕیاری دیکە ئەمساڵ دەکراوە.

 

گوتەبێژی وەزارەتى ناوخۆ رایگەیاندووە، سزاى یاساییان بەسەر 425 بازرگاندا سەپاندووە و بازرگانەکان زۆرینەیان گرووپى چەکدارییان هەیە و لەکاتى رووبەڕوبوونەوەیان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە، تەنها لە ساڵی 2023دا 17 “تاوانبار” و ئەمساڵیش چوار بازرگان کوژراون.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن