پاسەوانی سنوور: بارەگای هێزە ئۆپزسیۆنەکانی ئێران بوونیان نەماوە

عێراق

24/06/2024     ژمارەی بینراو 194

راچڵەکین-

 

فەرماندەی پاسەوانی سنووری عێراق ئاشكرایکرد، لە ئێستادا بارەگای هێزە ئۆپزسیۆنەکانی ئێران لە سنووری عێراق نەماون.

 

محەمەد عەبدولوەهاب فەرماندەی پاسەوانی سنووری عێراق رایگەیاند، لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا رێککاری بەرچاو بۆ پاراستنی سنووری ئێران لەگەڵ هەردوو پارێزگای هەولێر و سلێمانی گیراوەتەبەر.

 

وتیشی، هێزە ئەمنییەکان لە سنوورەکە بەهێزتر کراون و لیوایەک پێکهێنراوە بۆ دابینکردنی ئاسایشی سنوورەکان کە مەڵبەندەکەی لە هەڵەبجەیە و %80ی کارەکانی تەواو بووە.

 

 باسی لەوەشکرد، چەکدارانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە هەشتاکانی سەدەی رابردووەوە لە سنوورەکانی وڵاتەکەدا هەن و عێراقیش هەنگاوی ناوە بۆ کەمکردنەوەی چەکدارەکانی ئەو گروپە.

 

محەمەد عەبدولوەهاب روونیشیکردەوە، ئەمساڵ رێوشوێنێکژی گرنگ لەسەر سنوورەکان گیراوەتەبەر، ئەویش لابردنی بارەگاکانی لایەنە ئۆپزسیۆنەکانی ئێران بوو لە هەرێمی کوردستان، چونکە ئێران هەبوونی ئەو بارەگایانەی بە هەڕەشە لە قەڵەم دەدا، لە ئێستاشدا بارەگای ئەو هێزانە لە نزیک سنووری ئێران بوونی نییە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن