پێکهاتەی پێشبینیکراوی ئینگلتەرا بۆ یاریی بەرامبەر سویسرا

وەرزش

06/07/2024     ژمارەی بینراو 182

ڕاچلەکین سپۆرت -

 

ئەمڕۆ کاتژمێر 7ی ئێوارە بە کاتی کوردستان ، لە نێو یاریگای دۆسلدۆرف ئارێنا لە قۆناغی چارەکی کۆتایی جامی یۆرۆی 2024 هەردوو هەڵبژاردەی ئینگلتەرا و سویسرا ڕووبەڕووی یەکدەبنەوە.

ئەرکی ئینگلتەرا ئاسان نابێت، چونکە هەڵبژاردەی سویسرا لەم جامەکە ئاستێکی نایاب پێشکەش دەکات و هەروەها لە قۆناغی 16 دا توانی بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێ وەڵام شکست بە ئیتاڵیا پاڵەوانی نازناوی پێشوو بهێنێت.

هاری کەین سەرکردەی هێڵی پێشەوەی ئینگلتەرا دەبێت، هەروەها جۆ گۆمێز لە شوێنی مارک گۆهی بەهۆی یاریی دەکات، گۆهی بەهۆی کەڵەکەبوونی کارتی زەردەوە لەم یارییە بێبەش دەبێت.

لە هێڵی ناوەند هەریەک لە دیکلان ڕایس و ماینۆ و بێلێنگهام دەبێت، هەروەها لە هێڵی پیشەوە هەریەک لە ساکا و جۆردۆن لەگەڵ هاری کەین یاریی دەکەن.

 

پێکهاتەی پێشبینیکراوی ئینگلتەرا بۆ یاریی بەرامبەر سویسرا:

 

گۆڵپارێز: پیکفۆرد

هێڵی بەرگری: واڵکەر ، ستۆنز ، جۆ گۆمێز ، تیپێیر

هێڵی ناوەند: ڕایس ، ماینۆ ، بێلینگهام

هێڵی هێرشبەر: ساکا ، جۆردۆن ، کەین

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن