لامین یامال بەرشەلۆنە لە "مێسی بەڕازیلی" دوور دەخاتەوە

وەرزش

07/07/2024     ژمارەی بینراو 355

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

مانگی ڕابردوو یانەی چێڵسی گواستنەوەی ئیستێڤاو ویلیانی ناسراو بە "میسی بەڕازیل" لە یانەی پاڵمێراسەوە ڕاگەیاند، دوای ئەوەی نزیک بوو پەیوەندی بە یانەی بەرشەلۆنەوە بکات.

ڕەنگە ئیستێڤاو ببێتە گرانترین گرێبەست لە ئەمریکای باشوور، دوای واژۆکردنی بە بەهای جێگیر کە 34 ملیۆن یۆرۆیە و لەگەڵ گۆڕاوەکاندا، ڕەنگە بڕەکەی بگاتە 61.5 ملیۆن یۆرۆ.

بەم شێوەیە ڕەنگە گرێبەستەکە بەربەستی 60 ملیۆن یۆرۆ تێپەڕێنێت کە ڕەنگە ڕیال مەدرید بۆ ئیندریک بیدات، هەروەها ئەو 61 ملیۆنە کە بەرشەلۆنە ڕەنگە بیدات بۆ ڤیتۆر ڕۆکی ئەگەر هەموو گۆڕاوەکان بەدەستبهێنن.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی "مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ"ی ئیسپانی، ئیستێڤاو ماوەیەکی زۆربوو ئامانجی بەرشەلۆنە بوو، تەنانەت پێش ئەوەی دیکۆ بگاتە پۆستی بەڕێوەبەری وەرزشی.

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئیدارەی وەرزشی بەرشەلۆنە لە نزیکەوە بەدواداچوون بۆ "میسینهۆ" دەکات، دوای ئەوەی دیکۆ پێشنیاری ئەو یاریزانەی کردووە کاتێک ڕاوێژکاری بەرشەلۆنە بووە لە بەرازیل.

مۆندۆ ڕوونیشیکردەوە کە بابەتەکە گەیشتە ئەو ئاستەی کە دیکۆ کۆبوونەوە لەگەڵ بریکاری یاریزانەکە و دایک و باوکی لە ساوپاولۆ ئەنجام بدات.

دوای ساڵێک بارسێلۆنا ئارەزووی بۆ ئەو یاریزانە لەدەست نەدا، هەروەها بەردەوام بوو لە شوێنکەوتنی دوای ئەوەی وەرزی ڕابردوو یەکەم یاری خۆی لەگەڵ تیپی یەکەم ئەنجامدا، ئەمەش دوای درەوشاوەیی لە مۆندیالی خوار 17 ساڵان لەگەڵ بەڕازیل.

مانگی نۆڤەمبەری ساڵی ڕابردوو ئیڤۆ باوکی ویلیان بە یاوەری ئەندرێ کوری کە یەکێکە لە بریکارەکانی ئەو یاریزانە گەشتی بەرشەلۆنەی کرد بۆ ئەوەی ڕاستەوخۆ لەبارەی پڕۆژەی ئەو یانانەی ئارەزووی کوڕەکەی بکەن.

هەروەها باوکی ویلیان سەردانی پاریس سانجێرمان و چێڵسی و ئارسناڵ و تۆتنهام و مانچستەر سیتی کرد.

لەکۆتاییدا ڕۆژنامەکە ئاشکرایکرد، ئیستێڤاو ڕۆشتنی بۆ بەرشەلۆنەی هەڵبژاردووە و تا دوا ساتەکانیش چاوەڕێی گواستنەوەی بۆ بارسا بووە، بەڵام درەوشاوەیی لامین یامال، جگە لە پێویستی دارایی یانەکە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئەولەویەتەکانی دیکە، لەنێو ئەو شتانەدا بوون کە وایکرد بارسا پاشەکشە بکات لە گرێبەستەکە بۆ یاریزانە بەڕازیلییەکە، و لێرەدا یاریزانەکە بڕیاریدا بچێتە چێڵسی.

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن