300 هەزار واژۆ بۆ دووبارەکردنەوەی یاری نێوان ئەڵمانیا و ئیسپانیا کۆکراوەتەوە

وەرزش

08/07/2024     ژمارەی بینراو 1099

راچڵەکین-

دوای تەواوبوونی یاریی ئیسپانیا و ئەڵمانیا لە یۆرۆی 2024دا، 300 هەزار هاندەری تووڕەی ئەڵمانی داوایان کردووە یارییەکە دووبارە بکرێتەوە، چونکە وەک ئەوان بانگەشەی بۆ دەکەن: " لەو یارییەدا داوەر لێدانێکی سزای بۆ ئەڵمانیا نەدا، کاتێک تۆپ بەر دەستی کۆکورێلای ئیسپانی دەکەوێت.

ئەنتۆنی تایلەری ناوبژیوان و تیمی "ڤار"ی یارییەکە، ئەو دیمەنەیان بە لێدانی سزا هەژمار نەکرد، کە تۆپەکە بەئاشکرا بەر دەستی کۆکورێلا یاریزانی هەڵبژاردەی ئیسپانیا دەکەوێت. هاندەری ئەڵمانیا لەم بڕیارە تووڕەن.

هەڵبژاردەی ئەڵمانیا، میوانداری یۆرۆی 2024، لە قۆناغی چارەکی کۆتاییدا بە ئەنجامی 2-1 بە هەڵبژاردەی ئەڵمانیا دۆڕا و لە پاڵەوانێتییەکە کرایەدەرەوە.

ئەو بەرپرسانەی واژۆ بۆ ئەم داواکارییە کۆدەکەنەوە لە بەیاننامەیەکدا نووسیویانە "ئەنتۆنی تایلەر بە نادادپەروەرییەکی ئاشکرا یارییەکەی نێوان ئەڵمانیا و ئیسپانیای بەڕێوەبردووە."

لە بەشێکی تردا دەڵێن: "ئەمە یەکەمجار نییە! پێشتر تایلەر ڕەخنەی زۆری لێگیرابوو بەهۆی ئەوەی بڕیاری لە بەرژەوەندی ئیسپانیادا داوە [مەبەستیان لە یاری نێوان سیڤیلیا و ڕۆما لە یاری کۆتایی یۆرۆپا لیگ لە وەرزی 2022-2023]. بۆیە داوا لە یوفا دەکەین فەرمانی دووبارەکردنەوەی یارییەکە بدات و پێداچوونەوە بە بڕیارەکانی تایلەردا بکات و سزای بدات”.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن