بایرن میونشن لە گرێبەستی دەیڤزدا دیارییەک پێشکەش بە ڕیال مەدرید دەکات

وەرزش

08/07/2024     ژمارەی بینراو 107

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەوانی ئیسپانیا، بایرن میونشن دیارییەکی پێشکەش بە ڕیال مەدرید کردووە، چونکە شاهانەکان هەوڵدەدەن ئەلفۆنسۆ دەیڤزی کەنەدی، بەرگریکاری چەپی باڤارییەکان ببەنە ڕیزەکانیانەوە، کە هاوینی داهاتوو گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی کۆتایی دێت.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی "ئاس"، بایرن میونشن دوایین ئۆفەری خۆی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی دەیڤز کشاندەوە، کە مووچەکەی لە نێوان 14 بۆ 16 ملیۆن یۆرۆدا بوو، ئێستا یانە ئەڵمانییەکە بۆ ڕۆیشتنی دەیڤز دەرگای کراوەیە.

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، بەم دواییە بایرن بە بڕی 53 ملیۆن یۆرۆ گرێبەستی لەگەڵ مایکل ئۆلیسێ کرد، هاوکات جواو بالینهای بە بڕی 51 ملیۆن یۆرۆ کڕیوە، ئەمەش مانای وایە کە پێویستی بە کۆکردنەوەی پارە هەیە لە ڕێگەی فرۆشتنی هەندێک یاریزانەوە، دیارترینیان دەیڤزە.

ڕۆژنامەی ئاس ڕوونیشیکردەوە، یانەی ڕیال مەدرید چاوەڕێی ئەوە دەکات کە دەیڤز کۆتایی بە یارییەکان لەگەڵ هەڵبژاردەی کەنەدا لە کۆپا ئەمەریکا بهێنێت، بۆ ئەوەی بەردەوام بێت لە دانوستانەکان بۆ کڕینی.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن