ئەگەری ڕووبەڕووبوونەوەی مێسی و یامال هەیە

وەرزش

10/07/2024     ژمارەی بینراو 225

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

ئەمڕۆ چوارشەممە ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەوانی ئیسپانیا، تیشکی خستە سەر ئەگەری ڕووبەڕووبوونەوەی نێوان لامین یامال، یاریزانی بەرشەلۆنە و ئیسپانیا و لیۆنێل مێسی، ئەستێرەی ئینتەر میامی و هەڵبژاردەی ئەرجەنتین.

لە چەند هەفتەی ڕابردوودا وێنەیەکی یامال کە منداڵ بوو لەگەڵ لیۆنێل مێسی لە کاتی هەڵمەتێکی خێرخوازیدا بڵاوکرایەوە.

ڕۆژنامەی "مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ"ی ئیسپانی ئاشکرایکرد، ڕەنگە یامال لە ساڵی 2025 لە پاڵەوانێتی "فینالیسما" ڕووبەڕووی مێسی یاری بکات.

ئەمەش دوای ئەوە هات کە یامال ئیسپانیای گەیاندە یاری کۆتایی یۆرۆ، دوای ئەوەی لە قۆناغی پێش کۆتاییدا لە فەرەنسا بردەوە.

لە لایەکی ترەوە مێسی هەڵبژاردەی ئەرجەنتینی گەیاندە یاری کۆتایی کۆپا ئەمریکا، دوای ئەوەی کەنەدایان تێپەڕاند.

ئەگەر ئیسپانیا و ئەرجەنتین سەرکەوتوو بن لە بەدەستهێنانی نازناوەکە، ئەوا لە "فینالیسما"دا ڕووبەڕووی یەک دەبنەوە، کە تێیدا پاڵەوانی کۆپا ئەمریکا ڕووبەڕووی براوەی یۆرۆ دەبێتەوە.

هەرچەندە تا ئێستا وادەیەکی دیاریکراو بۆ وەشانی دووەمی پاڵەوانێتییەکە دیاری نەکراوە، بەڵام پێشبینی دەکرێت لە نێوان مانگی حوزەیران یان  تەمموزی 2025 بەڕێوەبچێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن