ژیان
ڕاچڵهكین-
هه‌روه‌ك چۆن كه‌سه زیره‌ك و بلیمهتهكات به ڕه‌فتاره‌كانیاندا ده‌ناسرێنه‌وه ئه‌و كه‌سانه‌ش كه نازانن بژین به هه‌مان شێوه، پسپۆڕانی ده‌رونی 5 ڕه‌فتاریان جیاكردۆته‌وه كه ته‌نها له‌و كه‌سانه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت كه هیچ به كه‌ڵكی ژیانی خۆیان نایه‌ن.
1-گرنگیدان به هه‌واڵی ئه‌ستێره‌كان و قسه و باسی ناو وه‌رزشه‌وانه‌كان:
چه‌ندێك عاشقی سینه‌ما و داهێنان بیت به‌ڵام له كۆتایدا ئاره‌زوو كردنی زانینی هه‌واڵی هاوسه‌رگیری و جیابوونه‌وه و كێشه‌ی نێوان ئه‌ستێره‌كان بۆته خه‌می سه‌ره‌كی ژیانی تۆ ئه‌وه مانای وایه به كه‌ڵكی ژیانی خۆت نایه‌یت.
2-توندڕه‌وی سیاسی:
تا ئه‌و ئاسته‌ی لایه‌نگرێكی ئاسایی كه‌سێك یان لایه‌نێك بیت كێشه نیه به‌ڵام ئه‌گه‌ر كه‌سێك ئاماده بێت له‌سه‌ر بابه‌ته سیاسیه‌كان له به‌رامبه‌ره‌كه‌ی هه‌ڵبگه‌ڕێته‌وه و ئازاری جه‌سته‌ی بدات ئه‌وه مانای وایه ده‌به‌نگه.
3-به‌رده‌وام هه‌وڵدان بۆ به‌ده‌ستهێنانی سه‌رنجی ئه‌وانی دیكه:
متمانه به‌خۆبوون ئاماژه‌ی زیره‌كییه، كاتێك كه‌سێك متمانه‌ی به‌خۆی نییه و هه‌موو كارێك ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی ببێته جێگه‌ی سه‌رنجی ئه‌وانی دیكه ئه‌وه مانای وایه ده‌به‌نگه.
4-هه‌ستكردن به سوكایه‌تی له‌لایه‌ن هه‌موو كه‌سێكه‌وه:
قبوڵكردنی ڕه‌خنه و گاڵته‌جاڕی و پێكه‌نینی ئه‌وانی دیكه نیشانه‌ی زیره‌كی و بلیمه‌تیه و به‌رگه نه‌گرتنی ئه‌مانه‌ش گه‌مژه‌ییه.
5-سوربوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام ڕاستیت و ئاره‌زووی شاردنه‌وه‌ی كه‌موكوڕیه‌كانت ده‌كه‌یت:
ئه‌و كه‌سانه‌ی گه‌مژه‌ن هه‌موو كات ده‌یانه‌وێت وا ده‌ربخه‌ن كه ڕاستی له‌لای ئه‌وانه و جگه له‌وان هیچ كه‌سێكی دیكه ڕاستی له‌لا نییه.