بۆ هەفتەیەک هاتوچۆی بارهەڵگرەکان لەم رێگایە قەدەغەدەکرێت

کوردستان

پێش 3 هەفتە     ژمارەی بینراو 710

راچڵەکین-

بۆ ماوەی یەک هەفتە هاتووچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر لە رێگای شکارتە - بالیسان / مفرقی شکارتە تا مێرگەسەر قەدەغە کرا.

بەڕێوەبەرایەتی ھاتووچۆی ڕاپەڕین رایگەیاند، لە ئەمڕۆوە ڕێکەوتی 9ـی9ـی2024  تا یەک هەفتە : رێگای شکارتە - بالـیـسـان/ مەفرەقی شکارتە تا مێرگەسەر قـیـرتاو دەکرێت، هـاتووچـۆی ئـۆتۆمبـێلـی بارهەڵگر قەدەغەیە بەهەمووی شێوەیەک.

بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بەوەش کردووە: ئـەو ڕێـگـایـە بـەکـار مەهـێنن٫ چونکە مەفرەزەکانمان ڕێگریتان لێدەکەن.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن