ئەمریکا و عێراق وادەی کۆتاییهاتنی ئەرکی هێزەکانی هاوپەیمانانیان لە عێراق دیاریکرد

عێراق

6 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 228

راچڵەکین-

هەریەک لە ئەمریکا و عێراق لە راگەیەندراوێکی هاوبەشدا رایانگەیاند، ئەرکی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق، تاوەکو مانگی ئەیلولی ساڵی 2025 کۆتایی پێدێت.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، لە 12 مانگی داهاتوودا ئەرکی هاوپەیمانان کۆتایی دێت و ئاماژە بەوەشکراوە، نابێت وادەکە لە مانگی ئەیلوولی 2025 تێپەڕ بکات.

باس لەوەش کراوە، ئەرکی هاوپەیمانێتییەکەی نێوان هاوپەیمانان و عێراق دەگۆڕدرێت بۆ هاوبەشیی ئەمنیی دوولایەنە، بە جۆرێک کە پاڵپشتیکاری هێزەکانی عێراق بێت و گوشارەکانیش لەسەر داعش بەردەوام بن.

هەر بەپێی راگەیەندراوەکە، ئەرکی هێزەکانی هاوپەیمانان لە سووریا، تاوەکو مانگی ئەیلوولی 2026 بەردەوام دەبێت.

لە ساڵی 2014، هێزی ئەمریکا و ژمارەیەک وڵاتی دیکە، لە چوارچێوەی هاوکاریکردنی عێراق و هەرێمی کوردستان لە بەرەنگاربوونەوەی داعش هاتنە وڵاتەکە. 

ئەمریکا لە عێراق و هەرێمی کوردستان نزیکەی 2500 سەربازی هەیە. لە سوریا و رۆژئاوای کوردستان 900 سەربازی هەیە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن