"ئێران هەزاران چەکدار رەوانەی سوریا و لوبنان دەکات"

جیهان

3 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 241

راچڵەکین-

 

ماڵپەری بلومبێرگ ئاشکرای دەکات، ئێران هەزاران چەکدار رەوانەی سوریا و لوبنان دەکات.

 

ئاژانسی هەواڵی بلومبێرگ بڵاویکردەوە: ئێران ئامادەکاری دەکات بۆ گواستنەوەی هەزاران چەکدار بۆ سوریای لوبنان بە مەبەستی بەهێزترکردنی پێگەی خۆی لەو وڵاتانە.

 

لەلایەکی دیکەوە تۆڕی CNN لە زاری بەرپرسێکی ئەمەریکییەوە ئاشکرایکرد: ئیدارەی جۆ بایدن نیگەرانە لە ئەگەری هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل لە کاردانەوەی کوژرانی حەسەن نەسروڵا ئەمینداری گشتی حزبوڵای لوبنانی.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن