فلیک: گەڕانەوەی ئەم یاریزانە هەواڵێکی سەرسوڕهێنەرە

وەرزش

30/09/2024     ژمارەی بینراو 275

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

هانسی فلیک ڕاهێنەری بەرشەلۆنە باسی لە دوایین ئامادەکارییەکانی بەرشەلۆنە کرد بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی یۆنگ بۆیز، کە سبەی سێشەممە، لە گەڕی دووەمی قۆناغی یەکەمی چامپیۆنزلیگ بەڕێوەدەچێت.

فلیک لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا بۆ یارییەکە وتی: ئێمە وەک ویستمان شیکاریمان بۆ یاریزانانی بەرامبەر کرد، ئەوان بەرامبەر ئەستۆن ڤیلا تیپێکی بەهێز بوون لە گۆڕانکاریدا، دەبێت وریا بین، حەز دەکەین یانەی بەرامبەرمان بەهێز و ئازابن بەڵام دەبێت عەقڵیەتی دروستمان هەبێت”.

پرسیار لە فلیک کرا، “ئایا چاوەڕێی ئەم جۆرە یارییە بوویت بەرامبەر ئۆساسۆنا؟”، ئەویش لە وەڵامدا وتی: نازانم مەبەستت لە پرسیارەکەت چییە، بەڵام ئەرکی ئێمە هەمیشە یاریکردنە بۆ بردنەوە و ڕووبەڕووبوونەوەی فشارەکان ئەوەی ڕوویدا بەرامبەر مۆناکۆ و ئۆساسۆنا دەبێت لەبیری بکەین، ئێمە لە چامپیۆنزلیگ لە یاریگای خۆمان یاریی دەکەین، هەروەها دەبوو لە یارییەکەی بەرامبەر ئۆساسۆنا چەند یاریزان پشوویان وەربگرتایە".

ئاماژەی بەوەشکرد، گەڕانەوەی فرێنکی دی یۆنگ هەواڵێکی سەرسوڕهێنەرە، ئەو یاریزانێکی گرنگە بۆ ئێمە، خۆشە کە دەبینین یاریزانە پێکانەکان وردە وردە دەگەڕێنەوە، دوای کۆتایی مانگی ئۆکتۆبەر ڕەنگە یاریزانی زیاترمان هەبێت کە لە پێکان بگەڕێنەوە، پابەندبوونی فرێنکی سەرسوڕهێنەر بووە. ئەو زۆر باشە و دەیەوێت یارمەتی تیپەکە بدات."

لە درێژەی قسەکانیدا وتی: دەبێت هاوسەنگی خۆمان بەدەست بهێنینەوە دوای دۆڕان بە ئۆساسۆنا، و باشتر بین لە کۆنترۆڵکردنی تۆپ، و خۆمان بە باشی جێگیر بکەین و یارییەکە بە هەڵەی کەمتر بنیات بنێین. بۆ ئەوەی بتوانین سەرکەوتن بەدەست بهێنین، دەبێت لە ڕووی بەرگریشەوە نایاب بین. هەمووی یاریزانەکان دەزانن کە دەبێت بەشداری ئەرکی بەرگری بکەن”.

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن