پیاوێک خوشکەکەی کوشت و زاواکەشی بریندارکرد

کوردستان

3 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 470

راچڵەکین- 

 

لە سنووری قەزای ئاکرێی سەر بە پارێزگای دهۆک پیاوێک خوشکەکەی خۆی کوشت و زاواکەشی بریندار کرد.

نێچیرڤان فەخرەدین وتەبێژی تەندروستی قەزای ئاکرێ رایگەیاند: ئەمشەو دووشەممە، تەرمی ژنێک لەگەڵ پیاوێک بە برینداری گەیەندرانە نەخۆشخانە.

ئاماژەی بەوەشکرد: پیاوەکە کە هاوسەری ژنەکەیە بە گولـلەیەک بریندارکراوە، ژنەکەش شوێنەواری 11 گولـلە بە جەستەیەوە بووە و دوای ئەنجامدانی رێککارەکان، تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی داد کراوە.

باسی لەوەشکرد: رووداوەکە لە یەکێک لە گەڕەکەکانی قەزای ئاکرێ روویداوە و تیایدا تەقەکەرەکەش برای ژنەکە بووە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن