ڕاچڵەکین سپۆرت -
فلۆرێنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەی ڕیال مەدرید خووەکەی خۆی شکاند دوای ئەوەی مێرێنگێ لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ لە گەڕی 11ی خولی ئیسپانیا بە ئەنجامی 0-4 لە یانەی بەرشەلۆنە دۆڕا.
پێرێز دوای یارییە گەورەکان سەردانی ژووری جلگۆڕینی تیپی شاهانەی دەکرد، تەنها لە ئەگەری سەرکەوتن، بۆ ئەوەی دەستخۆشی لە یاریزانەکان بکات.
بەڵام بەپێی ڕۆژنامەی "مارکا"ی ئیسپانی، پێرێز پێداگری لەسەر چوونە ژووری جلگۆڕینی یانەی ڕیال مەدرید کردووە، دوای یارییەکەی ئیل کلاسیکۆ، دوێنێ شەممە، بۆ ئەوەی دڵنیابێت لەوەی کە خۆی بە خەمبار دەزانێت وەکوو یاریزانەکان.
ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەکردووە، پێرێز بە نیازە دواتر شیکاری بۆ ئەو شتانە بکات کە لە ئیل کلاسیکۆ ڕوویانداوە، دوای چەند ڕۆژێک، بەڵام بیر لەوە ناکاتەوە هیچ بڕیارێکی دراماتیکی، یان شتی لەو جۆرە بکات.
ئاماژەی بەوەشکرد، ستافی تەکنیکی و یانەکە متمانەیان لەلای پیرێز لەدەست نەداوە، بەڵام سەرۆکی یانەی ڕیال مەدرید چاوەڕێی کاردانەوەی ئەم شکستە دەکات.