یاریی نێوان ڤالێنسیا و ڕیال مەدرید هەڕەشەی دواخستنی لەسەرە

وەرزش

30/10/2024     ژمارەی بینراو 483

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

ئەمڕۆ چوارشەممە ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەوانی ئیسپانیا ڕایگەیاند، یارییەکەی نێوان ڤالێنسیا و ڕیال مەدرید هەڕەشەی دواخستنی لەسەرە، بەهۆی ئەو زریانە وێرانکەرەی کە بووە هۆی گیانلەدەستدانی زۆر کەس.

لە چەند کاتژمێری ڕابردوودا زریانێکی وێرانکەر شاری ڤالێنسیای گرتەوە و زیاتر لە 50 کەسیش گیانیان لەدەستدا، جگە لەو کەسانەی کە بێسەروشوێن بوون.

بەگوێرەی تۆڕی "ریلێڤۆ"ی ئیسپانی، کارلۆس مازۆن، سەرۆکوەزیرانی ئیسپانیا، سێ ڕۆژ ماتەمینی لە سەرتاسەری شاری ڤالێنسیا ڕاگەیاند.

بۆیە ئەگەری ئەوە هەیە یارییەکەی نێوان ڤالێنسیا و ڕیال مەدرید کە بڕیارە شەممەی داهاتوو ئەنجام بدرێت، لە یاریگای مێستالا، لە چوارچێوەی یارییەکانی گەڕی ١٢ی لالیگا، دوابخرێت.

بڕیارە لە چەند کاتژمێری داهاتوودا بڕیارەکە دەربکرێت، بەتایبەتی لەگەڵ ئەگەری زیادبوونی ژمارەی گیانلەدەستدان.

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن