راچڵەکین-
قاسم ئەعرەجی راوێژکاری
ئاسایشی نیشتمانی عێراق رایگەیاند: هیچ نامەیەکی ئیسرائیلمان لە رێگەی نەسیر
مەمەدۆڤ باڵیۆزی ئازەربایجانەوە بەدەست نەگەیشتووە.
پێشتر بەشێک لە میدیاکان
بڵاویانکردبووەوە، ئیسرائیل لە رێگەی باڵیۆزی ئازەربایجانەوە نامەیەکی بۆ
حکومەتەکەی سودانی ناردووە و تیایدا داوای کۆنتڕۆڵکردنی گروپە چەکدارەکانی عێراقی
کردووە.
میدیاکان باسیان
لەوەشکردبووە، ئیسرائیل لە نامەکەیدا بە ئاشکرا رایگەیاندووە، هێرش دەکاتە سەر سەرکرد
و بارەگاکانی ئەو گروپە چەکدارانەی بەردەوام لە عێراقەوە هێرش دەکەنە سەر
وڵاتەکەیان.