راچڵەكین -
دوای دوو مانگ راگرتنی بەهۆی هێرشەكانی ئیسرائیل بۆسەر لوبنان، بڕیارە گەشتە ئاسمانییەكانی نێوان عیراق و لوبنان دەستپێبكاتەوە.
وەزارەتی گواستنەوەی عیراق لەسەر زاری وتەبێژەكەیەوە بڵاویكردەوە، هەفتەی داهاتوو گەشتە ئاسمانییەكانی نێوان عیراق و لوبنان دەستپێدەكاتەوە.
وتەبێژەكەی وەزارەتی گواستنەوەی عیراق ئاماژەی بەوەشكردووە، گەشتە ئاسمانییەكانی نێوان عیراق و لوبنان وەك پێشوو بەڕێوەدەچن و لەهەفتەیەكدا چەند گەشتێكی هاتن و چوون ئەنجام دەدرێن.
رۆژی 27-9-2024،بەهۆی هێرش و بۆردومانەكانی ئیسرائیل بۆسەر لوبنان، حكومەتی عیراق بڕیاریدا بەشێوەیەكی كاتی گەشتە ئاسمانییەكانی بۆ فڕۆكەخانەكانی ئەو وڵاتە رابگرێت.