ڕۆناڵدۆ هاندەرانی ڕیال مەرید شۆک دەکات

وەرزش

پێش 2 هەفتە     ژمارەی بینراو 320

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی، ئەستێرەی ئێستای یانەی نەسڕی سعودی و ئەستێرەی پێشووی یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی، هۆکاری سەرەکی پشتی ڕۆیشتنی لە لۆس بلانکۆس و گواستنەوەی بۆ ڕیزەکانی یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی ئاشکرا کرد.

ڕۆناڵدۆ دوای ئەوەی لۆس بلانکۆس نازناوی چامپیۆنزلیگی بەدەستهێنا، لە هاوینی 2018 بڕیاریدا ڕیال مەدرید جێبهێڵێت.

ڕۆناڵدۆ لە چاوپێکەوتنەکەیدا لەگەڵ “ئیدو ئەگوێر” ڕوونی کردەوە کە ناتوانێت بگەڕێتەوە سەر بڕیاری ڕۆشتنی، چونکە قسەی خۆی بە یۆڤی داوە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە بە توندی بیر لە بەردەوامبوون لەگەڵ تیپەکە دەکاتەوە.

ڕۆناڵدۆ وتی: قۆناغێکی جیاوازم دەویست، گەشتەکەم لە مەدرید کۆتایی هاتبوو و پاڵنەرێکی جیاوازم دەویست”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو بابەتەم بە پێرێز وتبوو، ئەویش بە ڕۆشتنم ڕازی ببو، ئێمە لە قۆناغی دانوستاندا بووین و مامەڵەی باشی لەگەڵ نەکردم، لەوە تێدەگەم چونکە هەمیشە ئەوە دەکات.”

لە درێژەی قسەکانیدا وتی، پێرێز گەڕایەوە بۆ ئەوەی قسەم لەگەڵ بکات سەبارەت بە پێچەوانەکردنەوەی بڕیارەکەم و بەردەوامبوون، بەڵام نەمتوانی بگەڕێمەوە، چونکە بەڵێنم بە یۆڤانتۆس دابوو.

ئاماژەی بەوەشکرد، ڕێزم هەیە بۆ پیرێز، کەسێکی جدییە و مامەڵەی باشی لەگەڵ کردم و پێکەوە چەندین نازناومان بەدەستهێنا.

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن